نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌ڕێی سێكسه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته‌ ئاستی مه‌ترسیدار

15 جار خوێندراوەتەوە کات09:13 بەروار09-10-2019
نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌ڕێی سێكسه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته‌ ئاستی مه‌ترسیدار

ڕاچڵه‌كین-

به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌ ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی مه‌ترسیداریان لێدا به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی توشبوون به‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ له‌ڕێی سێكسی ناته‌ندروست و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خێزان ده‌گوازرێته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه‌ پێگه‌ی‌ سی ئێن ئێن بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتوه‌ ژماره‌ی‌ توشبوون به‌و ڤایرۆسانه‌ی‌ له‌ڕێی سێكسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ 2 ملیۆن و نیو و له‌وانه‌ش ڤایرۆسی كلامیدیا كه‌ كۆئه‌ندانی زاوزێ توشی نه‌خۆشی ده‌كات و تامێسك كه‌ له‌ڕێی ماچی درێژ یان سێكسی كۆم یان به‌ركه‌وتن به‌ كه‌سێك كه‌ تامێسكی هه‌بێت ده‌گوێزرێته‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ تامێسك له‌ دایكی دووگیان بۆ منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و زیاترین ڕێژه‌ی‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌ڕێی سێكس له‌ناو خوێندكارانی قۆناغی ئاماده‌یدایه‌.

بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ ئێستادا حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ڕێكخستنی پرۆگرامێكی تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هۆشداری به‌ هاوڵاتیان بدرێت و ڕێژه‌ی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌ڕێی سێكس كه‌مبكرێته‌وه‌.