به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م دوو جۆره‌ی‌ كریاتین بۆ قژت به‌كارمه‌هێنه‌

195 جار خوێندراوەتەوە کات09:53 بەروار09-10-2019
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م دوو جۆره‌ی‌ كریاتین بۆ قژت به‌كارمه‌هێنه‌

ڕاچڵه‌كین-

كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی بۆ خواردن و ده‌رمان له‌ سعودیه‌ دوو به‌رهه‌می جوانكاری تایبه‌ت به‌ قژیان خسته‌ هێڵی سوره‌وه‌ و داوا له‌ خانمان ده‌كه‌ن له‌ به‌كارهێنانیان دوور بكه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ بڕێكی زۆر له‌ "فۆرماڵدیهاید " له‌ پێكهاته‌یاندا هه‌یه‌.

له‌ دوای پشكنینی ئه‌م مادده‌ كیمیاویانه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ئاشكرایان كردوه‌ له‌ناو هه‌ردوو به‌رهه‌می جوانكاری " KYO Brazilian Keratin K2Liss Smoothing Treatment Step 2 Soft "  و "  KYO Brazilian Keratin K2Liss Smoothing Treatment Step 2"  بڕێكی زۆر له‌ مادده‌ی‌ فۆرماڵدیهاید هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و زیانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت.

Image result for KYO Brazilian Keratin K2Liss Smoothing Treatment Step 2 Soft

 

Image result for KYO Brazilian Keratin K2Liss Smoothing Treatment Step 2"