د. به‌رهه‌م ساڵح: ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ توركیا توانای‌ تیرۆریستان زیاد ده‌كات

46 جار خوێندراوەتەوە کات10:43 بەروار09-10-2019
د. به‌رهه‌م ساڵح: ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ توركیا توانای‌ تیرۆریستان زیاد ده‌كات

راچڵه‌كین

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا تەسعیدیكی مەترسیدارە؛ ودەبێتە هۆی مەینەتی مرۆیی وبەهێزكردنی گروپە تێرۆریستەكان. 

سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت، هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا تەسعیدیكی مەترسیدارە؛ ودەبێتە هۆی مەینەتی مرۆیی وبەهێزكردنی گروپە تێرۆریستەكان.

ده‌شڵێت، مەترسیە بۆ ئاسایشی ناوچەكە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ یەكگرتوو بێت بۆ ڕێگری لەم كارەساتە، وپشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی سوریەكان، بە گەلی كوردەوە، بۆ ئاشتی وكەرامەت

ێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆردومانكران و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.