هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ی شه‌ڕڤانه‌ شه‌هیده‌كانی‌ خۆی بڵاوكرده‌وه‌

2452 جار خوێندراوەتەوە کات11:13 بەروار09-10-2019
هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ی شه‌ڕڤانه‌ شه‌هیده‌كانی‌ خۆی بڵاوكرده‌وه‌

راچڵه‌كین

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی‌، ئاماری‌ شه‌هیدبوونی شه‌ڕه‌ڤانان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوه‌نده‌كه‌ ده‌ڵێت، به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیاوه‌، سێ شه‌ڕڤان و پێنج هاوڵاتی شه‌هیدبوون و ده‌یانی‌ تریش برینداربوون.

هه‌روه‌ها كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی و چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كانی‌ سه‌ر به‌و وڵاته‌، هێرشی زه‌مینیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌هات، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی‌ سوریای دیموكراتی‌ رایگه‌یاند، پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانیان و سوپای‌ توركیا له‌ نزیك سنوره‌كانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆردومانكران و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.