جۆ بایده‌ن: تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه‌ گڵۆپی سه‌وزی‌ بۆ توركیا هه‌ڵكرد سوریا داگیر بكات

442 جار خوێندراوەتەوە کات11:26 بەروار09-10-2019
جۆ بایده‌ن: تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه‌ گڵۆپی سه‌وزی‌ بۆ توركیا هه‌ڵكرد سوریا داگیر بكات

راچڵه‌كین

جۆ بایده‌ن، جێگری سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌، هێرشێكی تووند ده‌كاته‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ و ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه‌ گڵۆپی سه‌وزی‌ بۆ توركیا هه‌ڵكرد تاوه‌كو سوریا داگیر بكه‌ن.

بایدن له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت، تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه‌ گڵۆپی بۆ داگیركردنی سوریا هه‌ڵكرد و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كه‌مان بینی مه‌ توركیا هێرشیكرده‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا یارمه‌تیان داین.

كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی روویداوه‌ خیانه‌ت و ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌مانی فشاره‌كان بۆ سه‌ر تیرۆر و ئارامیمان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوای‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كشێنه‌وه‌ توركیا هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆردومانكران و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.