"سوپای‌ توركیا گه‌یشته‌ سه‌رێ كانی"

1973 جار خوێندراوەتەوە کات11:54 بەروار09-10-2019

راچڵه‌كین

كه‌ناڵی حوره‌ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای‌ توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سوریا، چوونه‌ته‌ نێو شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی سنوری‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، ئه‌و هێزانه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان له‌و شارۆچكه‌یه‌ ده‌ستپێكردووه‌ به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی‌ سوریای دیموكراتی‌.

تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی‌ هه‌واڵی گه‌یشتنی هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیایان بۆ نێو سه‌رێ كانى پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئێواره‌ی‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆردومانكران و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای‌ خۆیدا هێنا