كۆنگرێس پرۆژه‌ یاسایه‌كی بۆ سزادانی‌ ئه‌ردۆغان و وه‌زیره‌كانی‌ ئاماده‌ كرد

651 جار خوێندراوەتەوە کات12:08 بەروار10-10-2019
كۆنگرێس پرۆژه‌ یاسایه‌كی بۆ سزادانی‌ ئه‌ردۆغان و وه‌زیره‌كانی‌ ئاماده‌ كرد

راچڵه‌كین

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ هه‌ردوو پارتی كۆماریی و دیموكراته‌كان، پرۆژه‌ یاسایه‌كیان بۆ سزادانی ئه‌ردۆغان و چه‌ند وه‌زیرێكی توركیا ئاماده‌ كردووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ میدیا جیهانییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ هه‌ردوو پارتی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان، پرۆژه‌ یاسایه‌كیان بۆ سزادانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی‌ توركیا ئاماده‌كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ئاماده‌كراوه‌.

پێشبینی ده‌كرێت پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌نگی پێویستی ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس به‌ده‌ستبهێنێت، به‌تایبه‌ت دوای‌ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر پرسی رۆژئاوای‌ كوردستان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌ر ئه‌مشه‌و تره‌مپ كۆنگرێسی بۆ سزادانی‌ توركیا سه‌رپه‌شك و هه‌روه‌ها خۆشی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی كرد ئه‌گه‌ر سنوره‌كان ببه‌زێنێت.