ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی رۆژئاوا كۆدەبێتەوە

71 جار خوێندراوەتەوە کات08:27 بەروار10-10-2019
ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی رۆژئاوا كۆدەبێتەوە
راچڵەكین ـ

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2019، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان كۆببێتەوە.

كۆبوونەوەی  داخراوی پازدە ئەندامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش، كە لەسەر داوای فەرمی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەلجیكا و پۆلۆنیا كۆدەبنەوە.

 كۆبوونەوەكە لەژێر ناوی، ‌هێرشی سەربازیی توركیا بۆ سەر باكوری سوریایە ئەنجام دەدرێت.

دوێنێ‌ چوارشەممە 9-10-2019، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆەسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد.