لەناوچەی مچێ-ی سەرێكانی شەڕوپێكادان روویدا

105 جار خوێندراوەتەوە کات09:21 بەروار10-10-2019
 لەناوچەی مچێ-ی سەرێكانی شەڕوپێكادان روویدا

راچڵەكین-

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەناوچەی مچێ-ی سەرێكانی، شەڕوپێكادان لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدەو، سوپای توركیاو هاوكارانی لەئۆپۆزسیۆنی سوریا روویدا.

ئێوارەی چوارشەممە 9-10-2019 سوپای سوریا بە هاوكاری میلشیا چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئۆپراسیۆنی " كانی ئاشتی" دژ بە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، پاش ئەوەی ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی خۆی لەوناوچەیە كشاندەوە كە ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بەهەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنقەرە، بۆ ئەنجامدانی كردە داگیركارییەكەی.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەكەنی هێزەكانی سوریا دیموركات، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"  لەدەرەنجامی هێرش و تۆپبارانەكەی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكیانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، هاوكات دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون."