ئایدار: نابێت لە بەرامبەر ئەم هێرشەی توركیا هیچ كوردێك وەك تەماشاكەر بمێنێتەوە

144 جار خوێندراوەتەوە کات10:42 بەروار10-10-2019
ئایدار: نابێت لە بەرامبەر ئەم هێرشەی توركیا هیچ كوردێك وەك تەماشاكەر بمێنێتەوە

راچڵەكین-

ئەندامێكی كۆنسەی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) دەڵێت ئەوان هەتا كۆتایی پشـتگیری هێزە كوردیـیەكانی سوریا دەكەن لە بەرامبەر هێرشی توركیا. دەشڵێت:" نابێت هیچ كوردێك وەك تەماشاكەر بمێنێتەوە.

زوبێر ئایدار لەلێدوانێكدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند:" ئەم هێرشەی توركیا تەنیا بۆ سەر كوردەكانی سوریا نیـیە، بەڵكو بۆ سەر هەموو كوردە وە ئەوەی توركیا بەرامبەر كوردی سوریا دەیكات بەهۆی ئەوەوە نیـیە لەوێوە شتی بەرامبەر كرابێت، بەڵكو ئەوەیە لەوێ دەسەڵات و دەستكەوتێكی كوردی بەدەستهاتووە."

ئایدار دەشڵێت:" نابێت لە بەرامبەر ئەم هێرشەی توركیا هیچ كوردێك وەك تەماشاكەر بمێنێتەوە، چونكە ئەمە هێرشێكە بەرامبەر هەموو گەلی كورد."

ئێوارەی چوارشەممە 9-10-2019 سوپای سوریا بە هاوكاری میلشیاچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئۆپراسیۆنی " كانی ئاشتی" دژ بەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، پاش ئەوەی ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی خۆی لەوناوچەیە كشاندەوە كە ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بەهەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنقەرە، بۆ ئەنجامدانی كردە "داگیركارییەكەی".