توركیا سەرێكانی، گرێ سپی و كۆبانێ بۆردومان دەكاتەوە

48 جار خوێندراوەتەوە کات10:47 بەروار10-10-2019
توركیا سەرێكانی، گرێ سپی و كۆبانێ بۆردومان دەكاتەوە

راچڵەكین-

تۆپخانەو فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2019 جارێكی تر دەستیانكردەوە بە بۆردومانكردنی سەرێكانی، گرێ سپی و كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، سوپای توركیا بۆردوومان و هێرشی زەمینی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەیانی ئەمڕۆ بەچڕی كەوتەوە بۆردومانكردنی گرێ سپی، سەرێكانیێ و ناوەندی كۆبانی.

تائێستا زیانە گیانی و ماددییەكانی ئەو بۆردومان و هێرشە "داگیركاریەی" توركیا نەزانراوە.

ئێوارەی چوارشەممە 9-10-2019 سوپای سوریا بە هاوكاری میلشیاچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئۆپراسیۆنی " كانی ئاشتی" دژ بەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، پاش ئەوەی ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی خۆی لەوناوچەیە كشاندەوە كە ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بەهەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنقەرە، بۆ ئەنجامدانی كردە "داگیركارییەكەی".