دەرباز كۆسرەت ڕەسول: هەمیشە چارەنووسی كورد كوشتن و دەربەدەری و كۆچ بووە

89 جار خوێندراوەتەوە کات12:13 بەروار10-10-2019
دەرباز كۆسرەت ڕەسول: هەمیشە چارەنووسی كورد كوشتن و دەربەدەری و كۆچ بووە

راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لەپەیامێكدا لەبارەی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕێین دۆستەكانمان هاوكارو پاڵپشتمان بن و بمانپارێزن لە هێرش و كۆمەڵكوژی.

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2019 بڵاویكردووەتەوە نوسیوویەتی:" هەمیشە چارەنووسی كورد كوشتن و ئاوارەیی و دەربەدەری و كۆچ بووە.

دەشڵێت:"  دەمێك ساڵە خەبات دەكەین و قوربانی دەدەین لەپێناو ئازادی و دیموكراسی و لەناوبردنی تیرۆر، بەخوێنی ئاڵی ڕۆڵە قارەمانەكانی كورد شكست بەپیلانی داگیركەران دێنین، كەچی كۆتاییەكەی هەر ئاوارەبوون و ماڵوێرانییە بۆ كورد."

ئەو پەیامەی دەرباز كۆسرەت ڕەسول لەكاتێكدا دێت، ئێوارەی چوارشەممە 9-10-2019 سوپای سوریا بە هاوكاری میلشیاچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئۆپراسیۆنی " كانی ئاشتی" دژ بەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، پاش ئەوەی ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی خۆی لەوناوچەیە كشاندەوە كە ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بەهەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنقەرە، بۆ ئەنجامدانی كردەسەربازییەكەی.