ئەحمەد پێنجوێنی: ئەم جارەش كە كاریان بەكورد نەما.. فرۆشتیانەوە

225 جار خوێندراوەتەوە کات12:24 بەروار10-10-2019
ئەحمەد پێنجوێنی: ئەم جارەش كە كاریان بەكورد نەما.. فرۆشتیانەوە

راچڵەكین-

مامۆستایەكی ئایینی لەبارەی "داگیركاری"یەكی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەڵێت، بەداخەوە ئەم جارەش لاپەرەیەكی تری ڕەش وخوێناوی شەڕ، یەخەی كوردانی گرتەوە. دەشڵێت:" ئەم جارەش كە كاریان بەكوردنەما فرۆشتیانەوە!"

سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب پێنجوێنی، لەپەیامێكدا كەئەمڕۆ پێنجشەممە 10-10-2019 بڵاویكردووەتەوە، نوسیوویەتی:" زۆربێ شەرمانە ترەمپ ناوی هێنان وەك ئەوەی كورد هەمووئامانجیان پارەو چەك بێت وەبەس!ئیتر سەركۆنەوەشەڕەجوێن وشەڕبەكۆنە قینی ناوخۆمان گەرم دەبێت ومقاشەكە دەبین درێ نەك دەستەكە !دوكەڵەكە مشغولمان دەكات ئاگرەكە لەبیردەكرێت !."

دەشڵێت:" ئەم ساتەی شەڕەكە دەبینرێت وەپیشەكەیان لەبیر دەكرێت !بۆیە ئێمە زۆر بەخەم وئازارەوە ئەم هێرش وپەرسەندنە ناخۆشانە سەركۆنەو ئیدانە دەكەین ،داوای كۆتایی هێنان بەو هەموو ستەمكاریە دەكەین."