دەرەوەی ئەڵمانیا: توركیا بەئەنقەست دەیەوێت سەقامگیری ناوچەكە تێكبدات

57 جار خوێندراوەتەوە کات12:41 بەروار10-10-2019
دەرەوەی ئەڵمانیا: توركیا بەئەنقەست دەیەوێت سەقامگیری ناوچەكە تێكبدات

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی "بەتوندی" لەشكركێشی توركیا بۆسەر باكوری خۆرهەڵاتی سوریا ئیدانە دەكات و پێی وایە:" توركیا بەئەنقەست دەیەوێت ئارامی وسەقامگیری ناوچەكە بەشێوەیەكی فراوان تێكبدات."

هایكۆ ماس، داوای لەتوركیا كرد كۆتایی بەو لەشكركێشییە بهێنێت و هەوڵبدات بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی بەرێگەچارەی ئاشتی بەدەستبهێنێت.

ماس وتیشی:" ئەو ئۆپەراسیۆنە كارەساتی گەورە دروستدەكات، توركیا بەئەنقەست دەیەوێت ئارامی وسەقامگیری ناوچەكە بەشێوەیەكی فراوان تێكبدات و لەرێگەی ئەو لەشكركێشی و هێرشانەوە زەمینەی گەڕانەوەی ڕێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی"داعش" خۆش بكات."

وەزیری دەرەوەین ئەڵمانیا "هایكۆماس"ئەو هێرش و لەشكركێشیەیی توركیای بۆسەر باكوری سوریا"ڕۆژئاڤا" بەتوندی ڕسواو مەحكومكرد داوای كۆتایی هێنانی ئەو لەشكركێشیەی كردو پێیوابوو دەكرێت زامنكردنی ئاسایشی سەر سنور بەڕێگا چارەی ئاشتی بكرێت.

وتیشی:" ئەو ئۆپەراسیۆنە كارەساتی گەورە دروستدەكات هایكۆماس لە ڕاگەیاندنەكەیدا دەڵێت، توركیا بەئەنقەست دەیەوێت ئارامی وسەقامگیری ناوچەكە بەشێوەیەكی فراوان تێكبدات و لەرێگەی ئەو لەشكركێشی و هێرشانەوە زەمینەی گەڕانەوەی ڕێكخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی"داعش" خۆش بكات."  

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی ڕوونكردەوە:" ئەو لەشكركێشییە جارێكی تری كارەساتێكی مرۆیی مەزن و ئاوارەبوونی زۆری لێدەكەوێتەوە.