پەكەكە: هەرماڵێك دەبێتە بنكەو هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ

205 جار خوێندراوەتەوە کات02:08 بەروار10-10-2019
پەكەكە: هەرماڵێك دەبێتە بنكەو هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی جێبەجێكاری پەكەكە رایدەگەیەنێت:" لەبەرامبەر هێرشە داگیركارییەكانی توركیا هەر ماڵێك دەبێتە بنكە و هەر كۆڵانێكیش دەبێتە سەنگەری شەڕ."
 
ئەنجوومەنی جێبەجێكاری پەكەكە دەڵێت "خاكی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەلایە سوپای توركیاوە داگیر دەكرێت، ئەوەی داعش لە 15ـی ئەیلوولی 2014 لەڕێگەی هێرشكردنە سەر كۆبانێ نەیتوانی سەریبخات، ئێستا دیكتاتۆرییەتی ئاكپارتی - مەهەپە كە دوژمنی كورد و مرۆڤایەتین دەیانەوێت سەریبخەن."

ئەنجوومەنی جێبەجێكاری پەكەكە داوا لە یەپەگە، یەپەژە و یەژا ستاریش دەكات چالاكییە سەربازییەكانیان لە باكووری كوردستان چڕ بكەنەوە. 
 
سەبارەت بە چەكدارانی داعش لە ناوچەكە كە بووەتە جێگەی نیگەرانی نێودەوڵەتی، ئەنجوومەنی جێبەجێكاری پەكەكە دەڵێ:" "توركیا دەیەوێت چەتەكانی داعش كە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە و هەسەدە تێكشكێندران، سەرلەنوێ زیندووبكاتەوە و بەم هێزەش هەڕەشە لە تەواوی جیهان بكات."