رۆژئاوای كوردستان؛ ئاماری شەهید و برینداران بڵاوكرایەوە

343 جار خوێندراوەتەوە کات02:29 بەروار10-10-2019
رۆژئاوای كوردستان؛ ئاماری شەهید و برینداران بڵاوكرایەوە

راچڵەكین-

لەئاكامی لەشكركێشییەكەی سوپای توركیا و ملیشیا چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، 12 كەس شەهید بوون و زیاتر لە 25ی تر بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، 7 لەشەهیدەكان هاوڵاتی سڤیلن و پێنجی تریان لەریزەكانی شەڕڤانانن.

ئێوارەی چوارشەممە 9-10-2019 سوپای سوریا بە هاوكاری میلشیاچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئۆپراسیۆنی " كانی ئاشتی" دژ بەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، پاش ئەوەی ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی خۆی لەوناوچەیە كشاندەوە كە ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بەهەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنقەرە، بۆ ئەنجامدانی كردە "داگیركارییەكەی".