ئاژانسێك: دەیان چەكداری ملیشیا سورییەكان لە سەرێ كانێ كوژراون

103 جار خوێندراوەتەوە کات02:42 بەروار10-10-2019
ئاژانسێك: دەیان چەكداری ملیشیا سورییەكان لە سەرێ كانێ كوژراون

راچڵەكین-

دەیان چەكداری سەر بەملیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە یاوەری سوپای توركیا دەكەن لەلەشكركێشییەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە كوژران. وەك ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز بڵاویكردووەتەوە.

ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، لەشەڕوپێكادانی نێوان ملیشیاكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریاو شەڕڤانانی هەسەدە لە ناوچەی مچێ و گردی حلف و ناوچەی پیشەسازی لە شاری سەرێ كانێ، دەیان چەكدار كوژراون.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، لەئێستادا شەڕوپێكادانەكان لەسەرێ كانێ بەردەوامی هەیەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاش بەردەوامن لەبۆردومانكردنی ناوچەكە.

هاوكات هەسەدە بڵاویكردووەتەوە، لەئاسمانی گوندی كۆشكی دیب لە ناوچەی دێرك، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیایان كردووەتە ئامانج و، فڕۆكەكەش لەناو خاكی توركیادا كەوتووەتە خوارەوە.