ترەمپ داواكاری نوێی لە كورد هەیە

11363 جار خوێندراوەتەوە کات11:22 بەروار14-10-2019
ترەمپ داواكاری نوێی لە كورد هەیە

راچڵەكین-

سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، نابێ توركیا و كورد رێگە بە هەڵاتنی چەكدارانی داعش لە زیندانەكان بدەن.

دۆناڵد ترەمپ، لە جریوەیەكدا نوسیوویەتی:" پێویست بوو وڵاتانی ئەوروپی چەكدارانی داعشیان بگەڕاندبایەوە وڵاتەكانیان و ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەوەی ئەم كارە بكەن."

ترەمپ، دەشڵێت، هەرگیز رێگەبەو چەكدارانە نادرێت دزە بكەنە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا.

جریوەكەی ترەمپ لەكاتێكدا دێت، دوێنێ یەكشەممە،بەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا، نزیكەی 875 چەكداری داعش لەزیندانەكانی عەین عیسا هەڵاتوون.