بەغدا؛ تەقینەوەیەك لەسەربازگەیەكی ئەمنی ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

57 جار خوێندراوەتەوە کات12:34 بەروار14-10-2019
بەغدا؛ تەقینەوەیەك  لەسەربازگەیەكی ئەمنی ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لەو تەقینەوەیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەربازگەیەكی ئەمنی لەشاری بەغدا روویداو بەهۆیەوە ژمارەیەك كارمەندی هێزەكانی ناوخۆی برینداربوون.

لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند:" لیژنەكەیان دەستیكردووە بەلێكۆڵینەوە لەو تەقینەوەیەی كەلەناو كۆگایەكی تایبەت بە ماددە تەقەمەنییەكان لە ناوچەی جعارەی سەر بە شارۆچكەی مەدەئن لە باشوری بەغدای پایتەخت روویدا."

مەعن، وتیشی: تەقینەوەكە برینداربوونی ئەفەرسێك و شەش كارمەندی هێزەكانی ناوخۆو چوار كارمەندی كارگەكەی لێكەوتووەتەوە.