حكومەتی هەرێم بوودجەی خەمڵێنراوی 2020 رادەستی بەغدا دەكات

192 جار خوێندراوەتەوە کات02:27 بەروار14-10-2019
حكومەتی هەرێم بوودجەی خەمڵێنراوی 2020 رادەستی بەغدا دەكات
راچڵەكین ـ

بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند"ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2019، بوودجەی خەمڵێندراوی 2020ی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان رادەستی بەغدا كرد."

فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"بوودجە خەمڵێنراوی 2020 چەند رۆژێكە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە  بەدەستی ئێمە گەیشتووە، ئێمەش ئەمڕۆ  پێشكەشی وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراقمان كرد".

وتیشی:" پێشتر حكومەتی بەغدا داوایان دەكرد جگە لە نەوت هەموو سەرچاوەكانی دیكەی دارایی ئاشكرا بكرێت، لەم بوودجە خەمڵێنراوەدا وردەكاری هەموو داهاتەكانی هەرێمی تێدایە."

ئاماژەی بەوەشكرد:"ئەم هەنگاوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاریگەری ئەرێنی دەبێت لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا".