هۆشیار زێباری: ئەو كارەی ئەمەریكا جێگەی شەرمەزارییە

100 جار خوێندراوەتەوە کات02:29 بەروار14-10-2019
هۆشیار زێباری: ئەو كارەی ئەمەریكا جێگەی شەرمەزارییە
راچڵەكین ـ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، ئەمریكا بە كشانەوەی لە رۆژئاوای كوردستان، زۆربەی ئەو دەستكەوتانە لەناو دەبات، كەچەند ساڵی رابردوو بەهاوكاری كوردەكانی رۆژئاوا بەدەستی هێناوە.

 هۆشیار زێباری، لە جریوەیەكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویەتی: " ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەموو هێزەكانی لە رۆژئاڤای كوردستان دەكشێنێتەوە، كە ژمارەیان هەزار سەرباز دەبێت، ئەو كارە جێگەی شەرمەزارییە بۆ ئەمریكا."

زێباری دەشڵێت:"" ئەمریكا بە ئەنجامدانی ئەو كارە زۆربەی ئەو دەستكەوتانە لەناو دەبات، كە چەند ساڵی رابردوو بەهاوكاری كوردەكانی رۆژئاوا بەدەستی هێناوە."

دوێنێ، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان و، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، ترەمپ بڕیاریداوە بە كشانەوەی 1000 سەربازی ئەمریكی لە رۆژئاوای كوردستان.

دوای ئەو هەنگاوەی ئەمریكا، سوپای توركیا بەهاوكاری میلیشیا چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لەشكركێشی بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداو بەهۆیەوە تائێستا دەیات هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و سەدانی تریش برینداربوون.