ترەمپ كورد بە ئازادكردنی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا تۆمەتبار دەكات

116 جار خوێندراوەتەوە کات03:21 بەروار14-10-2019
ترەمپ كورد بە ئازادكردنی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا تۆمەتبار دەكات
راچڵەكین ـ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند" كوردەكان لەوانەیە هەندێك داعش ئازاد بكەن بۆ ئەوەی بمانخەنە شەڕەكەوە".

دۆناڵد ترەمپ، لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند"كوردەكان لەوانەیە هەندێك داعش ئازاد بكەن بۆ ئەوەی بمانخەنە شەڕەكەوە، توركیا و یەكێتی ئەوروپا دەاوانن بە ئاسانی دەستگیریان بكەنەوە، بەڵام دەبێت خێرا دەستپێبكەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە"سزا گەورەكان بۆ سەر توركیا بەڕێوەن".

نوسیویشیەتی" بەڕاست خەڵك پێیوایە دەبێت لەكەڵ ئەندامێكی ناتۆ كە توركیایە بچینە جەنگەوە؟ جەنگە بێكۆتاكان كۆتایی دێت".