ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ نهێنی و هۆكاری مانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی هاوسه‌ردار ده‌گێڕێته‌وه‌

7725 جار خوێندراوەتەوە کات07:50 بەروار14-10-2019
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ نهێنی و هۆكاری مانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری  له‌گه‌ڵ پیاوێكی هاوسه‌ردار ده‌گێڕێته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

ئافره‌تێكی ئوستورالی نهێنی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوێكی خێزاندار ئاشكرا كرد له‌ كاتێكدا له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵیدا نوستوه‌.

ئه‌م ئافره‌ته‌ كه‌ نه‌ویستوه‌ ناوی خۆی ئاشكرا یكات ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی بینیوه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و نانخواردنی نهێنی و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی سۆزداریش هه‌بووه‌ له‌ نێوانیاندا و چیرۆكه‌كه‌ی‌ خۆی وه‌ك بابه‌تێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خانمان هه‌مان هه‌ڵه‌ی‌ ئه‌و دوباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌.

دوای كه‌وتنه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پیاوێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ هه‌ر زوو بۆته‌ قوربانی جادووی پیاوه‌ بازرگانه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ هاوسه‌ری هه‌یه‌ و له‌ ماڵه‌وه‌یه‌ به‌ڵام داوای ژماره‌ی‌ ته‌له‌فۆنی له‌م كچه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك دوو هاوڕێ په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به‌ یه‌كه‌وه‌ و یه‌كه‌مجار دیدارێكیان به‌یه‌كه‌وه‌ سازكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ سینه‌ما و هه‌ر له‌وێش یه‌كه‌م ماچی یه‌كتریان كردووه‌.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت" له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ هه‌رچیمان بویستایه‌ ده‌مانكرد و وامان لێهات هه‌موو ڕۆژێك یه‌كترمان ده‌بینی به‌جۆرێك ئالوده‌ی‌ ئه‌م پیاوه‌ ببوم درۆم له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سوكارم ده‌كرد بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌ نهێنیه‌كه‌مان و باشیش ده‌مزانی كه‌ له‌ كۆتایدا ئه‌و ته‌نها له‌پێناو تێركردنی ئاره‌زوه‌كانی منی ده‌وێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی"

له‌ یه‌كێك له‌ جاره‌كان لێمپرسی "چۆن پیاوه‌ باشه‌كان درۆ له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن؟" ئه‌ویش وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه‌ كه‌" پیاوه‌ باشه‌كان خیانه‌ت له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ناكه‌ن"

ئه‌م خانمه‌ ده‌شڵێت" له‌ڕاستیدا دوای ماوه‌یه‌ك من له‌وه‌ تێگه‌یشتم كه‌ هه‌ڵه‌م و ده‌بێت له‌م په‌یوه‌ندیه‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌، ڕاسته‌ ئازارم زۆر بینی به‌ڵام ئێستاش كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ دێته‌وه‌ بیرم یان باسی ده‌كه‌م به‌ خه‌م و شه‌رمه‌زاریه‌وه‌ ده‌یگێڕمه‌وه‌ و داوا له‌ خانمان ده‌كه‌م له‌ پێناو خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌مووه‌ ئازاری خۆیان نه‌ده‌ن.