به‌وێنه‌... هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم داوایه‌ك له‌ كوردان ده‌كات

228 جار خوێندراوەتەوە کات08:39 بەروار14-10-2019
به‌وێنه‌... هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم داوایه‌ك له‌ كوردان ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-


هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد "عه‌دنان كه‌ریم" له‌ ستۆری په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ یارمه‌تیدانی كوردانی ڕۆژئاوا.

ئه‌م سكاڵا نامه‌یه‌ به‌شێوه‌ی‌ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی دانراوه‌ و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگ بدات و بۆ چونه‌ بواری جێ به‌جێكردن پێویستی به‌ 99 هه‌زار ده‌نگ هه‌یه‌ هه‌تا به‌رواری 11 ی 11 ی 2019 بۆ ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بچێته‌ كۆنگرێس و كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا 57 هه‌زار كه‌س ده‌نگیانداوه‌ .

لە  سکاڵانامەکەدا هاتووە، "داوا لە کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەنجومەنی پیران دەکەین کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم کارە دوژمنکارانە بێ بیانووە ، و سزای گونجاو بسەپێنێت بۆ وەستاندنی تورکیا لە دووبارەکردنەوەی کارێکی هاوشێوە لە داهاتوودا".

هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له‌ سۆنگه‌ی‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی و خه‌می كوردانی ڕۆژئاوا داوا ده‌كات هه‌موان ئه‌م فۆرمه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ .

ده‌توانیت بۆ بۆ پشتگیری کوردانی ڕۆژئاوا ئەمە واژوو بکەیت و  تەنها ناو ی خۆت و باپیر و ئیمەیلی ده‌وێت دواتر ئۆكه‌ی‌ ده‌كه‌یت و ، پاشان ئیمەیلێکت بۆ یەت بۆ ئەو ئیمەیلەی کە دات نابوو ، لە ناو ئیمەیلەکەدا لینکێک هەیە کلیکی لەسەر دەکەیت و پاشان پێیت دەڵێت کە ناوەکەت چۆتە دەنگدەرەکانەوە.