شوان عه‌توف" بڕیارماندا"

659 جار خوێندراوەتەوە کات10:01 بەروار14-10-2019
شوان عه‌توف

ڕاچڵه‌كین-

هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كرد كه‌ بڕیاریانداوه‌ كه‌ داهاتی دواین نمایشی فیلمی په‌یكه‌ری دڵ ببه‌خشن.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی"بڕیارماندا داهاتی نمایشی فیلمی پەیکەری دڵ لە ووڵاتانی ئەورووپا تەرخانبکەین بۆ منداڵە بێ لانەکانی ڕۆژئاوای نیشتیمان ،بژی ڕۆژاڤا ، لە چەند ڕۆژی داھاتوو کات و شوێنی نمایشی فیلمی پەیکەری دڵ لە ئەوروپا ئاشکرا دەکەین"

له‌ ئێستادا فیلمی په‌یكه‌ری دڵ بۆ نمایشكردن براوه‌ته‌ ئه‌وروپا دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ سینه‌ماكانی كوردستان پێشكه‌شكرا و له‌ ده‌رهێنانی شوان عه‌توف ه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ ھەڵوێست محەممەد و نزار سەلامی و ڕێشان حەمۆ و نارین ئالان و حەمە عەلی خان و ئەحمەد ڕەئووف و ژیان ئیبراھیم و ڕۆژان جەزا" وه‌ك كاره‌كته‌ری دیاری ناو فیلمه‌كه‌ ده‌ركه‌وتن.

دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كوردانی ڕۆژئاوا هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كان و هاوڵاتیان به‌ شێوه‌ی‌ جیاواز خه‌مباری و پاڵپشتی خۆیان بۆ كوردانی ڕۆژئاوا ده‌ربڕیوه‌.