به‌وێنه‌: یادگار فایه‌ق" بڵێی ڕاست بێ؟"

30222 جار خوێندراوەتەوە کات09:12 بەروار17-10-2019
به‌وێنه‌: یادگار فایه‌ق

ڕاچڵه‌كین-

كوڕه‌ ڕاگه‌یاندكار و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی  k24  له‌ڕێی پۆستێك له‌ ستۆری هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه‌  تیایدا خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوایی هاوڕێكه‌ی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌ربڕیوه‌.

یادگار له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی ئامانج و لانه‌ و منداڵه‌ كۆچكردوه‌كه‌یان نوسیویه‌تی"ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێیانی ڕاگه‌یاندنكارم سه‌یری یه‌كترمان ده‌كرد، به‌ چاو به‌ یه‌كترمان ده‌وت بڵێی ڕاست بێت! حه‌زمان ئه‌كرد خه‌وێكی ناخۆش بێت و خه‌به‌رمان ببێته‌وه‌، ئێمه‌ هه‌موو له‌وێ بوین به‌ڵام ئێوه‌ ڕۆشتبوون ڕۆحتان شاد"

شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی هه‌ریه‌ك له‌ پێشكه‌شكاری ناودار ئامانج بابانی و لانه‌ی‌ هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان به‌ كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دۆزرایه‌وه‌ و پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ڕوداوه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ تیرۆر كردنه‌وه‌ نه‌بووه‌، تا ئێستاش ئه‌م ڕوداوه‌ قسه‌ی‌ جیاوازی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان"