ڤیدیۆ: یه‌كێك له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی لانه‌ كۆتا كاتژمێره‌كانی دۆخی هاوڕێكه‌ی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌

31570 جار خوێندراوەتەوە کات04:39 بەروار20-10-2019
ڤیدیۆ: یه‌كێك له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی لانه‌ كۆتا كاتژمێره‌كانی دۆخی هاوڕێكه‌ی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكار كوردستان ڕه‌ئوف ئه‌مڕۆ له‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ كۆچی دوای خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكار لانه‌ محه‌مه‌د له‌ كه‌ناڵی كوردسات باسی له‌ دواین ئه‌و كاتژمێرانه‌ كرد هاوڕێكه‌ی‌ تیایدا بووه‌.

كوردستان ده‌ڵێت" من دواین جار لانه‌م له‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ بینی كه‌ هاتبوو بۆ كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل بۆ كوردانی ڕۆژئاوا، لانه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌هێز ده‌رده‌كه‌وت به‌ڵام زۆر خه‌مبار و بێتاقه‌ت بوو لانه‌یه‌كی تێكشكاو و داڕوخاو بوو یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ته‌مه‌نی هاوڕێیه‌تیمان به‌و جۆره‌ بیبینم و دڵم نه‌هات ته‌نانه‌ت هیچ پرسیارێك له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و و به‌ره‌و پێشچوونی كه‌یسی جیابوونه‌وه‌كه‌ی‌ بكه‌م و ته‌نانه‌ت هه‌واڵی منداڵه‌كه‌شیم نه‌پرسی"

ئه‌م خانمه‌ ده‌شڵێت"ئه‌و كاته‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دانیشتبووین من بابه‌تی قسه‌كردنمان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچین به‌یه‌كه‌وه‌ كه‌لوپه‌ل بكڕین بۆ كه‌مپینه‌كه‌ و باسی ئه‌وه‌شمان كرد ده‌بێت كه‌لوپه‌ل بكڕین كه‌ ماركه‌ی‌ توركی نه‌بێت و له‌و كاته‌دا چه‌ند كه‌سێك هاتن كه‌ ده‌یان ناسی و داوایان لێكرد وێنه‌یان له‌گه‌ڵ بگرێت و كاتێك هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ك كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ر و خۆشحاڵ خۆی ده‌رخست و زۆر پێم سه‌یر بوو كه‌ له‌ وێنه‌كاندا پێكه‌نی"

كوردستان له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هاوڕێكه‌ی‌ هیچكات خه‌م و كێشه‌كانی كاری تێنه‌كردوه‌ و كه‌سێكی زۆر ژیان دۆست بووه‌ و گرنگی به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌داوه‌ كه‌ له‌ده‌وروبه‌رین و له‌و كۆتاییانه‌ش كه‌ كێشه‌كانی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ده‌بوو ته‌نها له‌به‌ر دایكی ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرد و ده‌یوت" ده‌مه‌وێت دایكم هه‌میشه‌ هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ من له‌ ماڵێكی زۆر به‌خته‌وه‌ردا ده‌ژیم و باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ زۆر كات هه‌تا گه‌یشتۆته‌ كه‌ناڵی كوردسات به‌ده‌م ڕێگه‌وه‌ گریاوه‌ و كاتێك گه‌یشتۆته‌ تیڤی فرمێسكه‌كانی سڕیوه‌ وا خۆی ده‌رخستوه‌ كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و زۆر به‌خته‌وه‌ره‌"

شه‌وی  16ی تشرینی یەکەمی 2019، له‌ تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە،ئه‌م ڕووداوه‌ ته‌واوی دانیشتوانی كوردستانی خه‌مبار كرد.