ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی‌ پیاو ئافره‌ت توڕه‌ ده‌كات

40 جار خوێندراوەتەوە کات09:19 بەروار23-10-2019
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی‌ پیاو ئافره‌ت توڕه‌ ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندی نێوان خانمێك و پیاوێك له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت كه‌ ئه‌م پێنج ڕه‌فتاره‌ی‌ لێ ببینێت توڕه‌ ده‌بێت و ڕق له‌ دڵیدا به‌رامبه‌ری دروست ده‌بێت.

1-ته‌ماشاكردنی ئافره‌تی دیكه‌:
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان خراپ ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ پیاو به‌رده‌وام ته‌ماشای ئافره‌تی دیكه‌ بكات و سه‌رسامی خۆی به‌ جوانی و قسه‌ و ڕه‌فتاری ده‌رببڕێت، ئه‌مه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر باری ده‌رونی ئافره‌ت و واده‌كات ڕق له‌ ناخیدا به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دروست ببێت.

2- له‌بیر كردن:
به‌رده‌وام له‌بیر كردنی به‌رواره‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌.

3-هێشتنه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی:
خانمان ئه‌وه‌ به‌ سوكایه‌تی ده‌زانن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هاوسه‌ره‌كه‌یان كارێك بكات كه‌ چاوه‌ڕێی بكات.

4-زیاد له‌ پێویست هه‌ست ده‌ربڕین:
باشترین پیاوه‌كان له‌چاوی خانمان ئه‌وانه‌ن كه‌ ئارامن و هه‌ڵه‌شه‌ نین و زمانێكی شیرینیان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ زیاده‌ ڕه‌وی تیادا بكات ئافره‌ت ده‌كه‌وێته‌ گومانه‌وه‌ و لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

5-توڕه‌ی به‌رده‌وام:
ئافره‌ت بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ به‌رده‌وام ئازاری ده‌دات و لێی توڕه‌ ده‌بێت ئاماده‌یه‌ هه‌موو باجێك بدات.