روونكردنەوەیەك لە سەعدی ئەحمەد پیرەوه‌

24777 جار خوێندراوەتەوە کات12:03 بەروار25-10-2019
روونكردنەوەیەك لە سەعدی ئەحمەد پیرەوه‌

راچڵه‌كین 

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان، رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كورت ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە نیە".

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی‌ سه‌عدی پیره‌:

‎لە كاتێكدا هەنگاوەكان بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چڕتر دەبنەوە و لەوادەی ئەنجامدانی كۆنگرە نزیك دەبینەوە ، 
‎بەداخەوە چەند ڕۆژێكە لە چەند ئەكاونتێكی بەمەبەست دروستكراو ، چەند كورتە ڤیدیۆیەك و هەندێك دەنگی دروستكراوی تێكەڵكراو  لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكاندا بڵاوكراوەتەوە . 

‎هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە نیە . 

‎بەداخەوە هەست دەكەین دەستێكی ڕەشی گێرە شێوێن بەسود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای سەردەم و ئەو پێشكەوتنانەی كە تەكنەلۆژیای دەنگ و ڕەنگ خۆوەی  بینیوە دەیانەوێت وەك ئامرازێكی ئاژاوەگێڕی بەخراپی و بە مەبەست بەكاری بهێنن.

‎بە ئاسایی دەبینین.
‎ لە نێو هەموو كۆمەڵگەیەكدا كەسانێك هەبن دڵ پڕ لە قین و ئاژاوە گێڕبن بەتایبەتی لەسەروبەندی گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی تری ژیانی سیاسی كە لە ئێستادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت و لەسەر وبەندی ئامادە سازییە بۆ كۆنگرەی چوارەم .
‎دەمێكە پیرەمێردی شاعیر بۆ وەڵامی ئەو جۆرە كەسانە لە دێرێك لە شیعرەكانیدا دەڵێت 
‎پەلی بەرد بۆ پەلی بەرزە 
‎لەقەش بۆ سەرپەلی بەردار 

‎لەگەل ڕێزماندا 
‎نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە