ڤیدیۆ: چیرۆكی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی‌ دوای دوو هه‌فته‌ له‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا

3356 جار خوێندراوەتەوە کات10:30 بەروار26-10-2019
ڤیدیۆ: چیرۆكی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی‌ دوای دوو هه‌فته‌ له‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان به‌ ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا

ڕاچڵه‌كین-

هه‌رێم و سیڤان ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی‌ ئێستا پرسه‌یان بۆ گێڕدراوه‌ و دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا میوانه‌كان له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بوون.

ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی‌ 25 ساڵ بوه‌ و ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی‌ وانه‌بێژ له‌ قوتابخانه‌ی‌ سه‌رسیری بنه‌ڕه‌تی له‌ نزیك شارۆچكه‌ی‌ چوارتا بونه‌ته‌ مامۆستای وانه‌ بێژ و یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان باس له‌وه‌ ده‌كات خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ بۆ ژیانیان.

چیرۆكی كۆچی دوایی ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ بووه‌ جێی خه‌می كه‌سوكاریان و ئه‌و خزمانه‌یان كه‌ فریایی پرۆزبایی كردن نه‌كه‌وتبوون لێیان له‌ پرسه‌كه‌یان ئاماده‌بوون.

شەوی رابردوو لەكاتی گە‌ڕانەوەیان له‌ گه‌شتێك له‌ كاتژمێر 8- 9 ی شه‌و لەنزیك گوندی هەباسە گوڵە كەوتوونەتە غەسالەیەكی دروستكردنی كه‌ره‌سته‌ی‌ بیناسازی چەو و لمەوەو خنكاون.

به‌پێی بڵاوكراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێر، دوێنێ شه‌ممه‌ 26-10-2019 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یان بووه‌ له‌ مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری چوێسه‌ له‌ سلێمانی.