هۆشدارییەک لە ئەپڵەوە: ئامێرەکانتان ئەپدەیت نەکەنەوە بێ ئینتەرنێت دەبن

200 جار خوێندراوەتەوە کات07:16 بەروار31-10-2019
هۆشدارییەک لە ئەپڵەوە: ئامێرەکانتان ئەپدەیت نەکەنەوە بێ ئینتەرنێت دەبن
راچڵەکین- 

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر سیستەمەکانیان ئەپدەیت نەکەنەوە، لە هەندێک خزمەتگوزری گرنگ بێبەش دەبن.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی سی ئێن ئێن، ئەو بەکارهێنەرانەی مۆدێلی ئامێرەکانیان هی ساڵی ٢٠١٢ و پێشووترە، دەبێت پێش بەرواری 3-11-2019 سیستەمەکانیان ئەپدیت بکەنەوە، بە بێچەوانەوە لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپ ستۆر و ئای کلاود و گەڕانی ئینتەرنێت بێبەش دەبن.

هۆکاری ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی GPSی نێو ئامێرەکان کە پاش چەند ساڵێک پێویستی بە ئەپدیتە بۆ ئەوەی بە دروستی کار بکات.

ئەم ئاگادارییە ئەو بەکارهێنەرانە دەگرێتەوە کە مۆبایلی ئایفۆن ٥، ٤ یان تابلێتی ئایپاد ٣،٢، مینی بەکاردەهێنن.

بەکارهێنەرانی ئایفۆن ٥ دەبێت سیستەمەکانیان لە iOSی ١٠ نزمتر نەبێت و ئەو کەسانەی ئایفۆن ٤ یان ئایپاد ٢،٣، مینی بەکاردەهێنن دەبیت سیستەمیان لە iOS ی ٩ نزمتر نەبێت.

بۆ زانینی سیستەمی ئامێرەکەت، سێتینگس بکەرەوە، پاشان جێنراڵ هەڵبژێرە، لەوێوە بچۆ سەر ئەباوت و وردەکاری سیستەمەکەت بدۆزەرەوە.