بێ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك وشه‌ بڵێت به‌م ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ركه‌ت بزانه‌ خۆشی ده‌وێیت

1380 جار خوێندراوەتەوە کات08:59 بەروار02-11-2019
بێ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك وشه‌ بڵێت به‌م ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ركه‌ت بزانه‌ خۆشی ده‌وێیت

ڕاچڵه‌كین-

ڕه‌نگه‌ پێت وابێت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ركه‌ت پێت نه‌ڵێت" خۆشم ده‌وێیت "ئه‌وه‌ به‌ڕاستی خۆشی ناوێیت، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا چه‌ند ڕه‌فتارێك ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆشی ده‌وێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ وشه‌ی‌ خۆشم ده‌وێت به‌كاربهێنێت.

1-گوێت بۆ ده‌گرێت :
دوور له‌ وتنی وشه‌ی‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشی ده‌وێیت گوێ بۆ هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌گرێت كه‌ تۆ بیڵێیت.

2-له‌ باوه‌شت ده‌گرێت:
كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ باوه‌شت ده‌گرێت بێ بوونی هیچ بابه‌تێك ئه‌وه‌ باش بزانه‌ خۆشه‌ویستی تۆ له‌ قوڵای دڵیدایه‌ و به‌نرخ و به‌هایت له‌لای ئه‌و.

3-پاڵپشتت ده‌كات بۆ هێنانه‌ دی خه‌ون و هیواكانت:
ته‌نها قسه‌كردن به‌ مۆبایل و ناردنی كورته‌ نامه‌ به‌س نیه‌ بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ، ئه‌وه‌نده‌ی‌ پاڵپشتیت ده‌كات بۆ هاتنه‌ دی خه‌ون و ئاواته‌كانت ئه‌وه‌ بۆ خۆی خوودی خۆشه‌ویستیه‌.

4-له‌ كاری ناوماڵدا هاوكاریت ده‌كات:
یارمه‌تیدانی ئافره‌ت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ كاری ماڵدا خۆشه‌ویستیه‌ نه‌ك شتی دیكه‌.

5-به‌رده‌وام باسی ئه‌رێنیه‌كانت ده‌كات:
ئه‌گه‌ر له‌لای هه‌موان باس له‌ ڕه‌فتاره‌ ئه‌رێنیه‌كانی تۆ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ن ئه‌وه‌ مانای وایه‌ خۆشی ده‌وێیت.