توركیا ناوی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ تێچووی هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستانی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ

10399 جار خوێندراوەتەوە کات07:23 بەروار03-11-2019
توركیا ناوی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ تێچووی هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستانی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ

راچڵه‌كین

مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا سوپاسی‌ وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر دابینكردنی تێچووی له‌شكركێشی ئه‌و وڵاته‌ و میلیشیاكانی‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان.

چاوش ئۆغڵۆ له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د كه‌ له‌ دۆحه‌ به‌ڕێوه‌چوو، سلاوی سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغانم پێگه‌یاند و سوپاسم كردن له‌ پای گرتنه‌ ئه‌ستۆ تێچووی ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی".

رۆژی 9ی‌ تشرین یه‌كه‌می رابردوو، سوپای‌ توركیا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی‌ سوپای‌ سوریای ئازاد، له‌شكركێشیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكرد.

قه‌ته‌ر وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ربڕی

ئه‌م پاڵپشتیه‌ی قه‌ته‌ر بۆ توركیا له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌ و ئیمارات و میسر و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی، ته‌واوی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌ڵپه‌سارد و ئه‌و وڵاته‌یان به‌ پاڵپشتیكردنی تیرۆر وه‌سفكرد.