10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوونی گه‌نج به‌ نه‌خۆشی دڵ

3161 جار خوێندراوەتەوە کات05:51 بەروار04-11-2019
10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوونی گه‌نج به‌ نه‌خۆشی دڵ

ڕاچڵه‌كین-

نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ له‌ گه‌نجاندا جیاوازتره‌ له‌ نیشانه‌كانی توشبوون له‌ دوای ته‌مه‌نی 40 و 50 ساڵی، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ 10 خاڵ نیشانه‌كانی توشبوونی گه‌نجان به‌ نه‌خۆشی دڵ ده‌زانیت كه‌ پێویسته‌ هه‌موو گه‌نجێك لێی به‌ ئاگا بێت.

1- سه‌رگێژ خواردنی كتوپڕ:
خاوبوونه‌وه‌ی‌ لێدانه‌كانی دڵ و كه‌وتن به‌ زه‌ویدا به‌ شێوه‌یه‌كی كتوپڕ یه‌كێكه‌ له‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دڵ ناتوانێت بڕی پێویست خوێن بۆ مێشك بنێرێت بۆیه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕووده‌دات.

2-هه‌ناسه‌ توندی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زمانه‌كانی دڵیان كێشه‌ی‌ هه‌یه‌ وپاڵنانی خوێن له‌ دڵه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان سروشتی نیه‌ توشی هه‌ناسه‌ توندی ده‌بن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌مێك خۆیان ماندوو بكه‌ن.

3-كۆكه‌ی‌ به‌رده‌وام:
كۆكه‌ی‌ به‌رده‌وام و هه‌ستكردن به‌ خنكان له‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی دڵه‌ و له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاو له‌ سییه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌.

4- ئازاری سنگ:
توشبوانی نه‌خۆشی دڵ هه‌ست به‌ سوتانه‌وه‌ی‌ سنگ و هه‌بوونی په‌ستانێك له‌سه‌ر سنگ و ئازار ده‌كه‌ن.

5-دڵتێكهه‌ڵاتن و قورسی هه‌رسی گه‌ده‌:
له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا قورسی هه‌رسی گه‌ده‌ و دڵتێكهه‌ڵاتن نیشانه‌ی‌ سست بوونی ماسولكه‌كانی دڵه‌ .

6-ئازاری قۆڵ و شان:
نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌ گه‌نجاندا ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی ئازار له‌ شان و قۆڵدا.

7-هه‌ستكردن به‌ سه‌رگێژخواردن:
دابه‌زینی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به‌ سه‌رگێژ خواردن  و ئه‌میش نیشانه‌یه‌كی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵه‌.

8-ئاره‌قكردنه‌وه‌:
ئاره‌قكردنه‌وه‌ی‌ كتوپڕ و هه‌ستكردن به‌ گه‌رما بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ ماندوو بێت .

9-ئازاری چه‌ند شوێنێكی جیاواز له‌ له‌شدا:
ئازاری شان و ده‌ست و به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت و مل هۆكاره‌كه‌ی‌ ته‌سكبوونه‌وه‌ی‌ ملوله‌كانی خوێنه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵه‌.

10-ده‌ركه‌وتنی وه‌ره‌م و ئاوساوی پڕ له‌ ئاو:
كۆبوونه‌وه‌ی‌ شله‌ له‌ له‌شدا وه‌ك ده‌ست و قاچه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی توشبوونی گه‌نجان به‌ نه‌خۆشی دڵ.