مه‌زڵوم كۆبانێ برینداربوو

6781 جار خوێندراوەتەوە کات06:11 بەروار04-11-2019
مه‌زڵوم كۆبانێ برینداربوو

راچڵه‌كین

مەزلوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هێرشكدا، كه‌ ده‌وترێت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ برینداربوو.

سەرچاوەیەكی باڵا لەناو پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بە درەو میدیای راگەیاندووه‌ "لە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا، مەزلوم كۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) برینداربووە".

ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە، وتی:" برینەكەی مەزلوم كۆبانی سوكە، بەڵام دوان لە هاوەڵەكانی لە هێرشەكەدا شەهیدبوون".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌واڵی خۆش له‌باره‌ی‌ "گه‌وره‌ تیرۆریستێك" ده‌بیستن.

له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسێكدا كه‌ ئایا مه‌به‌ستی (مه‌زڵوم كۆبانێ)یه‌، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، په‌له‌ت چییه‌ له‌ ئێستادا، شتی وا باسناكرێت.

مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشنی هێزه‌كانی‌ سوریای دیموكراتییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌ ئازا و به‌ ئه‌زمونه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان.