بەیڵ و ٧٠ ملیۆن پاوەن بۆ ئەم یاریزانە

383 جار خوێندراوەتەوە کات08:29 بەروار04-11-2019
بەیڵ و ٧٠ ملیۆن پاوەن بۆ ئەم یاریزانە


راگەیاندنەکانی بەڕیتانیا بڵاویانکردەوە کەوا یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیی پێشانداوە لە بەرانبەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچستەر سیتی.

لەوبارەیەوە سکای سپۆڕت رایگەیاندووە، مەدریدییەکان ئۆفەرێکیان ئامادەکردووە بۆ مان سیتی لە بەرانبەر دەستبەرداربوون لە رەحیم ستێرلینگ، کە ئەویش پێدانی بەیڵ و بڕی ٧٠ ملیۆن پاوەنە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوەداوە، شاندی هەردوولایان چاویان بەیەکتر کەوتووەو لەوبارەیەوە پێکەوە قسەیان کردووە.

ستێرلینگی تەمەن ٢٤ ساڵ، لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەو هەربۆیە ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

Real Madrid are preparing to offer Gareth Bale plus cash for Raheem Sterling