کۆسرەت رەسوڵ لەبەر دوو ھۆکار بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی ھەرێمی نەکرد

9372 جار خوێندراوەتەوە کات05:11 بەروار05-11-2019
کۆسرەت رەسوڵ لەبەر دوو ھۆکار بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی ھەرێمی نەکرد

راچڵه‌كین

به‌شداری نەكردنی مەسعود بارزانی و نیگەرانیەكانی یەكێتی لە پارتی، هۆكاری بەشدارینەكردنی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بووە لە كۆبونەوەی حزبەكاندا

سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی بە( درەو میدیا)ی راگەیاندووه‌، بەشدارینەكردنی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە كۆبونەوەكەی حزب و لایەنەكان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بەدوو هۆكارەوە هەبووە  كە ئەوانیش:

یەكەم: نیگەرانییەكانی یەكێتی لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكەی نێوانیان، تایبەت بە پێكهێنانی حكومەت .

دووەم:بەشداری نەكردنی مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبونەوەكە، ئەگەر كۆبونەوەكە بۆ سەرۆكی حزبەكانە پێویستە مەسعود بارزانی بەشداری بكات و ئەگەر بۆ سەركردایەتییەكانە ئەوا یەكێتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی بەشداری دەكات.

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی حزبه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ به‌شداریی د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.