ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ڕاسته‌قینه‌كان له‌م ڕه‌فتارانه‌ دوورن

315 جار خوێندراوەتەوە کات08:48 بەروار05-11-2019
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ڕاسته‌قینه‌كان له‌م ڕه‌فتارانه‌ دوورن

ڕاچڵه‌كین-

دەوڵەمەندی راستەقینە، ئەوەی بە ھەوڵ و تێکۆشان و بیرکردنەوە دەوڵەمەند بوە، ئه‌مانه‌ش چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌  كه‌ به‌ توانا و هزری خۆیان بونه‌ته‌ خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان.

ئەم خوانە، یاخود ئەو خاڵانەی لای خوارەوە لە دەرئەنجامی چاوپێکەوتن لەگەڵ ٤٠٠ کەسی خاوەنکاری داھێنەر نوسراونه‌ته‌وه‌، واتە زۆرینەی ئەو کەسانە ھاوبەش بون لەم خوانەی لای خوارەوەدا:

1- لە شەو و رۆژێکدا، لە کاتژمێرێک زیاتر سەیری تەلەفزیۆن ناکەن:
ئەگەر لە شەو و رۆژێکدا ٤-٥ کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن بکەیت، لە ساڵەکەدا دەکاتە ٢ مانگ، واتە ٢ مانگی رێک لە ١٢ مانگەکەی ساڵ لە شتێکدا بەسەربردوە کە تا رادەیەکی زۆر بێسودە، بە دوو مانگ ھەوڵدان، شتی گەورە بەدەست دێت.

2-خواردنەوەی کحولی زۆر ناخۆنەوە، ئەگەر ھەبێت له‌ بۆنه‌كاندا و بەرێژەیەکی کەم و جێگیر ده‌خۆنه‌وه‌.

3-پارە لە شتێکدا خەرج ناکەن کە بەرەوپێشیان نەبات و گەشە بەخۆیان یان بزنسەکەیان نەدات، بەپێچەوانەوە ئەوانی تر پارە لە شتانێکدا خەرج دەکەن کە پێویستیان نیەو ھەموی شتی پێویستی-ە نەک گەشەپێدانی خود.

4-خواردن زۆر ناخۆن، کە دەشخۆن خواردنی خێراو پرۆسێسکراو ناخۆن.

5-کاتێک شکست دەھێنن لۆمەی کەسان و شتانی تر ناکەن، بەڵکو تەنھا خۆیان، بەدوای ھۆکاردا دەگەڕێن.

6- ھەرگیز خەریکی قسەھێنان و قسەبردن نین و کاتی خۆیان لە باسکردنی خەڵکانی تر بە فیڕۆ نایەن.

7- کات و بیرکردنەوەی خۆیان بەفیڕۆنادەن لە گرنگیدان بەوەی خەڵک چی دەڵێن.

ئا:ئاراس عومەر