ڤیدیۆ: فیلمی متری شیش و نیم خه‌ڵاتێكی جیهانی برده‌وه‌

82 جار خوێندراوەتەوە کات09:11 بەروار05-11-2019
ڤیدیۆ: فیلمی متری شیش و نیم خه‌ڵاتێكی جیهانی برده‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌كته‌ری ناوداری به‌ ڕه‌گه‌ز كورد" نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌"  له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام ڤیدیۆیی ساتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ فیلمی "متری شیش نیم" كه‌ تیایدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌.

له‌ ڤیستیڤاڵی تۆكیۆ بۆ فیلم نه‌وید خه‌ڵاتی بۆ فیلمی "متری شیش و نیم " وه‌رگرت و تیایدا سوپاس گوزاری لیژنه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ و هاوڕێكانی و ده‌ۆهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ی‌ كرد.

نه‌وید یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌كانی فیلمی سینه‌مای ئێران و له‌ ته‌واوی ده‌ركه‌وتنه‌كانی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌ و بۆته‌ جێگه‌ی‌ باسی میدیاكانی ئێران و كوردستان و به‌م دواییانه‌ش پاڵپشتی كوردانی ڕۆژئاوای ده‌كرد و دژی هێرشه‌كانی توركیا بوو بۆ سه‌ر كوردستانی سوریا.