ڤیدیۆ: خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ داواكاریه‌ك له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كات

282 جار خوێندراوەتەوە کات09:33 بەروار05-11-2019
ڤیدیۆ: خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ داواكاریه‌ك له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌ كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له‌ یوتیبوب بڵاویكردۆته‌وه‌ داوا له‌و خانمانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بڵێن جوانكاری و فیله‌ر و بۆتۆكس زۆر كه‌م ئه‌نجامی بده‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن زۆر باشتره‌.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ستێره‌ی‌ پرشنگداربه‌ چونكه‌ جوانكاری كار له‌ ده‌نگ ده‌كات و گۆرانیش پێویستی به‌ جوڵه‌ی‌ ماسولكه‌كانی ڕوخسار هه‌یه‌ كه‌ به‌كاربێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ جوانكاریان كردوه‌ و لوتیان بچوك كردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌ی‌ هه‌ناسه‌دانیان بۆ دروست ده‌بێت و كاتێك بۆتۆكس بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌وان به‌كارده‌هێنن ئه‌وه‌ ماسولكه‌كانی ناوچه‌وانیان ده‌گیرێت و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانن باش گۆرانی بڵێن و له‌جیاتی ئه‌وه‌ باشتره‌ ڕاهێنان به‌ ماسولكه‌كانی ڕوخساریان بكه‌ن و ببنه‌ مامۆستا و هاوكاری خۆیان"

له‌ كۆتایدا ئه‌م خانمه‌ داوا ده‌كات خانمان هه‌وڵی چاككردنی ده‌نگیان بكه‌نن نه‌ك زیاد له‌ پێویست جوانكاری بكه‌ن چونكه‌ جوانكاری كار له‌ تۆنی ده‌نگ ده‌كات.

ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ گۆرانیبێژه‌كانی باشووری كوردستان و ئێستا له‌ به‌ریتانیا ده‌ژی و ڤیدیۆی ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ڕاهێنانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ببن به‌ گۆرانیبێژ.