فەیسبوک تایبەتمەندییەکی نوێ دەخاتە گەڕ

144 جار خوێندراوەتەوە کات06:39 بەروار06-11-2019
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی نوێ دەخاتە گەڕ
ڕاچڵەکین-

کۆمپانیای فەیسبوک لە پرۆسەی تاقیکردنەوەی رێگایەکی نوێدان بۆ ناسینەوە و دڵنیابوونەوە لە خاوەنی ئەکاونتەکان و ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە بەردەست بەکارهێنەران.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، فەیسبوک سەرقاڵی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە بەهۆیەوە زیاتر لە کەسایەتی خاوەن ئەکاونت دڵنیادەبنەوە و ئەکاونتەکان زیاتر پارێزراو دەبن، لەم تایبەتمەندییە نوێیەدا ڤیدیۆیەکی روخسارت لە جەند گۆشەیەکی جیاوازەوە تۆماردەکەیت و دەینێریت بۆ فەیسبوک.

A new account verification tool Facebook is testing would require users to upload a short video selfie to prove they're a real person

فەسیبوک ڤیدیۆکەی روخسار بەکاردەهێنێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە کەسایەتی خاوەن ئەکاونتەکە و لە حاڵەتێکدا چالاکی گوماناوی لەسەر ئەکاونتێک هەبێت، دووبارە داوای ڤیدیۆیەکی لەو جۆرە دەکات و لەگەڵ ڤیدیۆکەی پێشووتردا بەراورد دەکرێت بۆ پاراستنی ئەکاونتەکە لە هاکەر.

ئەم تایبەتمەندییە هێشتا لە پرۆسەی پەرەپێداندایە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ بەکارهێنەران بەردەست ببێت.