بەندەری ئوم قەسر کرایەوە

53 جار خوێندراوەتەوە کات10:32 بەروار07-11-2019
بەندەری ئوم قەسر کرایەوە

راچڵەكین ـ

دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە داخستنی، رێگا سەرەکییەکانی بەندەری ئوم قەسر کرانەوە و بەندەرەکە دەستی بە کاری ئاڵوگۆڕی نەوت و بازرگانیی کردەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی سنوری پارێزگای بەسرە ئاشکرای کرد، دوای بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە بەندەر و پاڵیۆگەکانی باشوری عێراق و بەندەر ئوم قەسر دەستی پێکردەوە.

لە کۆتایی مانگی رابردوەوە و بەهۆی داخستنی رێگای سەرەکیی بەندەرەکەوە، جموجوڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و هەناردەی نەوت لە بەندەری ئوم قەسر بە تەواوەتی راگیرابو، تا دوێنێ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان توانیان بەتەواوەتی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و دەروازە سەرەکییەکانی بەندەرەکە بکەنەوە.