بە ڤیدیۆ.. بە چەند ساتێک لە مەرگ رزگاریانبوو

1199 جار خوێندراوەتەوە کات03:56 بەروار07-11-2019
بە ڤیدیۆ.. بە چەند ساتێک لە مەرگ رزگاریانبوو

ڕاچڵەکین-

ڤیدیۆی قاوەخانەیەک لە وڵاتی چین بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە  پیشانی دەدات دوو پیاو بە چەند ساتێک لە مەرگ رزگاریان دەبێت.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ڤیدیۆکە بە کامێرای چاودێری قاوەخانەیەکی (ستاربەکس) لە شاری شانگهای لە چین تۆمارکراوە و تیایدا دەردەکەوێت چۆن دوو پیاو لە کاتی قاوە خواردنەوەدا بە چەند سانتیمەترێک لە مردن بەدووردەبن.

'It must not have been installed properly, or there was some sort of defect,' the victim said

ئەو دوو پیاو لەسەر مێزێکی دەرەوەی قاوەخانەکە دانیشتوون کاتێک لە ناکاو پەنجەرەیەک بە چوارچێوەکەیەوە لە بەرزی ١٠ مەترەوە دەکەوێتە خوارەوە و راستەوخۆ بەر مێزەکەیان دەکەوێت، ئەو دوو پیاوە بە پەلە خۆیانی لێ لادەدەن.

لەم رووداوەدا کەس بریندارنەبووە، بەڵام یەکێک لەو پیاوانە دەڵێت بەهۆیەوە توشی تاسانی دەرونی بووە و بە نیازە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو قاوەخانەیە تۆمار بکات.