"كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌بێته‌ كه‌سی یه‌كه‌می‌ یەكێتی"

1897 جار خوێندراوەتەوە کات04:13 بەروار07-11-2019

راچڵه‌كین

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نشتیمانی‌ كوردستان، زانیاریی له‌ باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی ده‌كات دوای‌ كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌ و ئاشرایده‌كات، كه‌ "كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ ده‌بێته‌ كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كیتی"

شێخه‌ی‌ مه‌مه‌ند ئاغا، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندیی یه‌كێتی به‌ رۆژنامه‌ی (باس)ی رایگه‌یاندووه‌  "كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێتە كەسی یەكەمی حیزبەكە".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی "له‌ كۆنگره‌دا پۆستی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نامێنێت، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكی‌ دیاریكراو ده‌بنه‌ خاوه‌ن بڕیاری‌ ناو یه‌كێتی‌، هه‌روه‌ها كاك كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، له‌ كۆنگره‌دا ده‌بێته‌ كه‌سی یه‌كه‌می‌ نێو حزبه‌كه‌مان“.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ رۆژی 7-12-2019، یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان خۆی ببه‌ستێت و چه‌ند پرسێكی گرنگی ناوخۆیی یه‌كلایی بكاته‌وه‌.