ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

581 جار خوێندراوەتەوە کات06:58 بەروار07-11-2019
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

راچڵه‌كین

جارێكی تر سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاوكارییان نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌رگای‌ كۆچ به‌ رووی په‌نابه‌راندا ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئێمه‌ چوار ملیۆن په‌نابه‌رمان له‌ خۆ گرتووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هاوكاریمان نه‌كات ئه‌وا ده‌رگایان به‌روودا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

وتیشی، زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئاماده‌ن بۆ كۆچكردن، ئێمه‌ ناوچه‌ی ئارام دروستده‌كه‌ین تاوه‌كو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.

ئه‌رۆدغان وتیشی، ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی" له‌ سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌مریكا و روسیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون به‌رامبه‌ر به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ له‌ سنوره‌كانی‌ توركیا.