توێژینه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی ژه‌مه‌ خێراكانی ئاشكرا كرد

87 جار خوێندراوەتەوە کات07:55 بەروار07-11-2019
توێژینه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی ژه‌مه‌ خێراكانی ئاشكرا كرد

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ خواردنی ژه‌مه‌ خيَراكان كه‌ بڕێكی زۆر چه‌وریان تیادایه‌ كاریگه‌ری نیمچه‌ ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن.

ژه‌مه‌ خێراكان به‌و خواردنانه‌ ده‌وترێت له‌ به‌ خێرایی ئاماده‌ ده‌كرێت و كاتێكی كه‌می ده‌وێت بۆ ئاماده‌كردنی به‌ڵام به‌های خۆراكی كه‌مه‌ و بڕێكی زۆر له‌ ڕۆن له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌.

ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ كه‌ خواردنی ژه‌می به‌رگر و پیزا و فینگه‌ر هۆكاری جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و مێشك و ڕه‌ق بوونی خوێن به‌ره‌كانه‌ له‌ دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌ خواردنی.

ئه‌وه‌ی‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا نوێیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئه‌م ژه‌مه‌ خواردنانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و توێژینه‌وه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌ درێژخایه‌نه‌كانی خواردنی ژه‌مه‌ خێراكان ئه‌نجامدراوه‌.

پسپۆڕانی بواری خۆراك هۆشداریان له‌ خواردنی په‌تاته‌ی‌ سوره‌وكراو و نانی سپی و ژه‌مه‌ ئاماده‌كراوه‌كان و سۆده‌ و نوقڵ داوه‌ و به‌ خێراكه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماغ وه‌سفیان كردوه‌.