پێنج باشترین خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕێجیم ده‌كه‌ن

930 جار خوێندراوەتەوە کات08:30 بەروار07-11-2019
پێنج باشترین خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕێجیم ده‌كه‌ن

ڕاچڵه‌كین-

زۆرینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كێشی له‌شیان زۆره‌ به‌دوای ئه‌و خۆراكانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ كێشی له‌شیان داده‌به‌زێنێت، چونكه‌ قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و به‌رزی په‌ستانی خوێن.

له‌م بابه‌ته‌دا لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌زانیت كه‌ ده‌توانیت له‌ ماوه‌ی‌ ڕێجیم كردندا بیانخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشت كه‌م بكات.

1-زه‌یتی زه‌یتوون:
ئه‌م جۆره‌ زه‌یته‌ له‌ چه‌وریه‌ ناتێره‌كانه‌ و ته‌ندروسته‌ و جۆرێك مادده‌ له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ كه‌ دوای خواردنه‌وه‌ی‌ واده‌كات گه‌ده‌ ئاماژه‌ بۆ مێشك بنێرێت كه‌ هه‌ست به‌ تێری ده‌كات و ده‌توانیت له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ بیخۆیت به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ست به‌ تێری ده‌كه‌یت و له‌شت مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ری پێویستیشی ده‌ست ده‌كه‌وێت.

2- قارچك:
ئه‌گه‌ر به‌هۆی سیستمی ڕێجیمه‌وه‌ ناتوانیت گۆشت بخۆیت ئه‌وه‌ قارچك بخۆ، قارچك هه‌مان بڕ له‌ مادده‌ی‌ خۆراكی تیادایه‌ كه‌ گۆشت تیایه‌تی.

3- شیر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی تیایدا هاتووه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر هاوكار ده‌بێت له‌ پاراستنی كێشی له‌ش له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌ن و هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی هه‌ردوو مادده‌ی‌ بریبایۆتیك و فلۆرا له‌ناویدا و هه‌ردووكیان كێشی زیادده‌ داده‌به‌زێنن.

4- هێلكه‌:
زۆر كه‌س پێی وایه‌ له‌به‌ر بوونی كۆلیسترۆل له‌ناو هێلكه‌دا هۆكاری زیادبوونی كێشه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هێلكه‌ی‌ كوڵاو باشترین خۆراكه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش  چونكه‌ دوای خواردنی بۆماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ست به‌ تێربوون ده‌كه‌یت.

5- ماسی سالمۆن:
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگا 2 و هه‌ستی تێربوون ده‌دات به‌ مرۆڤ و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش زۆر باشه‌ كه‌ نه‌خۆشیه‌كانی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد یان هه‌یه‌ چونكه‌ یۆدی زۆری تیادایه‌.