هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ له‌ دوای منداڵبوون و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

206 جار خوێندراوەتەوە کات09:10 بەروار07-11-2019
هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ له‌ دوای منداڵبوون و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

ڕاچڵه‌كین-

زۆرینه‌ی‌ خانمان 2 بۆ 4 مانگ دوای منداڵبوون به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، له‌ڕاستیدا ئه‌م حاڵه‌ته‌ سروشتیه‌ و له‌ زانستی پزیشكیدا پێی ده‌وترێت"  (Telogen effluvium - Postpartum alopecia"

هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ دوای منداڵبوون:
له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا به‌هۆی به‌رزی ئاستی هۆرمۆنی "ئیسترۆجین" له‌ له‌شی ئافره‌تدا كه‌مترین ڕێژه‌ له‌ قژ هه‌ڵده‌وه‌رێت، به‌ڵام دوای منداڵبوون ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی سروشتی و ئه‌مه‌ش واده‌كات قژ هه‌ڵبوه‌رێت و ماوه‌ی‌6-12 هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت و دواتر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.


چاره‌سه‌ر:
1-باشتر وایه‌ پشكنینی ڤیتامین و كانزاكان بۆ خوێنت بكه‌یت و ئه‌گه‌ر گرفتی كه‌می ئاسنی خوێن و زینك و ڤیتامین دی و ترشه‌ چه‌وریه‌كانت هه‌بێت ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌یت و خۆراكه‌كانی وه‌ك" به‌زالیا و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و چه‌ره‌س و سه‌وزه‌ و پرته‌قاڵ" زۆر بخۆ.

2-یه‌ك كه‌وچك سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ و یه‌ك گه‌وچك هه‌نگوین و كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌یتی زه‌یتوون تێكه‌ڵاو بكه‌ و بیده‌ له‌ قژت و 30 خوله‌ك پێوه‌ی‌ بهێڵه‌ره‌وه‌ و دواتر سه‌رت به‌ ئاو بشۆ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌رێكی سروشتیه‌.

3-میوه‌ وشك كراوه‌كان و تۆوی كه‌تان بخۆ چونكه‌ ئۆمیگا 3 له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌.

4-ئه‌و خۆراك و ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ ڤیتامین بی تیادایه‌، هه‌ڵوه‌رینی قژ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

5-ڕۆژانه‌ 5- 10 خوله‌ك مه‌ساج به‌ پێستی سه‌رت بكه‌ به‌ زه‌یتی گوێزی هندی یان هه‌ر زه‌یتێكی دیكه‌ بێت كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت.

6-شانه‌ی ده‌م پان بۆ قژ داهێنان به‌كاربهێنه‌.

7-قژت كورت بكه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

8-قژت به‌ ئاوی گه‌رم مه‌شۆ و قژت توند مه‌به‌سته‌.

9- له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و شامپۆیانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌لسه‌می تیادایه‌.