به‌وێنه‌.. له‌ ئالوده‌یه‌كی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بۆ كه‌سێكی وه‌رزشی

371 جار خوێندراوەتەوە کات10:00 بەروار07-11-2019
به‌وێنه‌.. له‌ ئالوده‌یه‌كی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بۆ كه‌سێكی وه‌رزشی

ڕاچڵه‌كین-

مات ئیلین گۆڵد گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵه‌ و له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی توانی ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ 24 هه‌فته‌ له‌ وه‌رزشكردن و ڕاهێنان له‌ كه‌سێكی ئالوده‌بوو به‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ ببێته‌ كه‌سێكی له‌شجوان.

 

Matt told how he used to go to bed at night and hope he wouldn't wake up, but thanks to his health kick now looks forward to waking up. Pictured left, before and right, after 25 weeks
مات دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌وه‌ تێگه‌یشت به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر ته‌نها زیانی پێ ده‌گه‌ینێت بڕیاری ئه‌وه‌یدا كاربكات له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆی و له‌ ماوه‌ی‌ 24 هه‌فته‌دا 28 كیلۆ له‌ كێشی زیادده‌ی‌ خۆی دابه‌زاندوه‌ و ده‌ڵێت" ئێستا زۆر زیاتر له‌ جاران متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه‌، پێشتر كه‌ ده‌خه‌وتم ئاواتم ئه‌وه‌بوو به‌یانی خه‌به‌رم نه‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا به‌ هیوای هاتنی ڕۆژێكی نوێ شه‌وانه‌ ده‌خه‌وم"

Matt was inspired to join UP fitness after he saw a photo of himself and was shocked by how he looked. Pictured left before, and right, after the transformation

ئه‌م گه‌نجه‌ ده‌ڵێت" له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ ده‌ستم كرد به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و هاوڕێكانم فێریان كردم و له‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستم كرد به‌ به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌ڵام مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر وایكردبوو  هه‌ست نه‌كه‌م  مێشكم بیر نه‌كاته‌وه‌ چاوم نه‌بینێت به‌ ته‌واوه‌تی من كوژابومه‌وه‌ "

 

Matt says drugs appealed to him because they made him feel 'comfortable' in his own skin - something which he wasn't able to feel by himself. Pictured now, following his transformation
ساڵی 2011 مات له‌ هه‌وڵێكی خۆكوشتن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و په‌یوه‌ندی به‌ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ یارمه‌تی بده‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌ و دوای 6 مانگ له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی ته‌ندروست توانی ڕزگاری بێت له‌و دۆخه‌ خراپه‌ی‌ تێی كه‌وتبوو.

During his recovery, Matt (pictured during his transformation) piled on so much weight that he was having to buy bigger and bigger clothes every six months
مات ساڵی 2015 دوای جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ جارێكی دیكه‌ بیری له‌وه‌ كرده‌وه‌ كۆتای به‌ژیانی خۆی بهێنێت  و نه‌یتوانی.

The former drug addict got to the point that he felt 'ashamed and embarrassed' by his own body - so he decided to do something it. Pictured, now

ئه‌م گه‌نجه‌ ده‌ڵێت" پێویستم به‌ یارمه‌تی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌ بیرم له‌وه‌ش كرده‌وه‌ جارێكی دیكه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كاربهێنم به‌ڵام به‌سه‌ر خۆمدا زاڵبووم چونكه‌ 4 ساڵ بوو مادده‌ی هۆشبه‌رم به‌كار نه‌هێنا بوو، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستم كرد به‌ خواردنی خۆراكی زۆر و كێشم زۆر زیادی كرد به‌ڕادده‌یه‌ك ته‌نها فریایی جلوبه‌رگی گه‌وره‌ ده‌كه‌وتم و دواتر كه‌سێك هاته‌ ژیانمه‌وه‌ و شه‌رمم ده‌كرد به‌و شێوه‌یه‌ بچمه‌ به‌رچاوی بڕیاری ئه‌وه‌مدا كێشی زیاده‌م داببه‌زێنم  و سیستمی خۆراكیم چاك بكه‌م و ئێستا جه‌سته‌م وه‌ك كه‌سه‌ له‌ش جوانه‌كانی لێهاتوه‌ و ته‌نها له‌ ماوه‌ی 24 هه‌فته‌دا توانیومه‌ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ له‌شی خۆمدا دروست بكه‌م"

After losing 28kg down, Matt (pictured now) has found self-worth - something he'd never thought he'd find after previously fighting depression