یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات هاوڵاتیان له‌ عیراق ده‌كوژن

47 جار خوێندراوەتەوە کات10:27 بەروار07-11-2019
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات هاوڵاتیان له‌ عیراق ده‌كوژن

راچڵه‌كین

یەکێتی ئەوروپا راگەیەندراوێکی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی عیراق و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بڵاوکردەوە داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە هاووڵاتی و رۆژنامەنووسان دەکوژن.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، سەرەڕای چەند جار ئاگادارکردنەوە، خەڵکێکی زۆر گیانی لەدەستداوە و برینداربوون، موڵکی تایبەت و گشتی وێرانکراون، بەکارهێنانی هێزێکی زۆر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران زیانی زۆری دەبێت و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانە کە بیانەوێت بە ئاشتیانە پەیامەکانیان دەربڕن و بەگوێرەی دەستوور داوای مافەکانیان بکەن.

یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات سەرپێچیکاران لێپێچینەوەیان بەرامبەر بکرێت و پشتیوانی خۆشیان بۆ یەکێتی خاکی عێراق و پاراستنی سەروەری عێراق دوپات کردووەتەوە.

داواش دەکات، حکوومەت چاکسازیی بکات و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاریکردنی ئەو پرۆسەی چاکسازییە دەردەبڕێت.